1-پێویسته ، رۆژانه یه‌ك كهوچیك هه‌نگوین و سێوێك له‌گه‌ڵ نانی به‌یانی بخۆیت ، ته‌ندروستییه‌كی باشت ده‌بێت.
2- هیچ كاتێك خواردن به تێری مه‌خۆ ، واته گه‌ده‌ی خۆت دابه‌شی سێ به‌ش بكه به‌شێك خواردن به‌شێك ئاو به‌شێك بۆ هه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده ده‌رفه‌تی هه‌رسكردنی هه‌بێت.
3- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌قۆ بۆ كه‌رتكردنی میوه به‌كار مه‌هێنه ، وه‌كو سێ‌و هه‌رده‌م ددانه‌كانت به‌كار بهێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و پاك بێته‌وه.
4-نانی به‌یانی زۆ رپێویسته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ كوپێ شیرش رۆژانه بخۆره‌وه.
5- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاو به شێوه‌ی وه‌ستان مه‌خۆره‌وه ،به‌شێوه‌ی دانیشتن و به سێ‌جار بخۆره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده و گورچیله‌ت پشوو بدات .
6-رۆژانه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت وه‌رزش بكه به تایبه‌تی له كاتی به‌یان.
7- بوونی چه‌ندین ئاره‌زوو ، وه‌كو رۆیشتن به پێ ، خوێندنه‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی دووربیت له بۆشایی ژیانت پێویسته .
8- كاتی تووشی نه‌خۆشییه‌كی ساده ده‌بیت ، وه‌كو هه‌ڵامه‌ت ، كۆك .. زۆری بیر لێمه‌كه‌ره‌وه.
9- جۆراجۆری خواردنی خوارده‌مه‌نی زۆر پێویسته نه‌ك ته‌نها گۆشت زیاتر سه‌وزه‌وات بخۆ یت.
10- له خواردنی هه‌موو ژهره سپییه‌كان (شه‌كر ، خوێ ، ئارد) دوور كه‌وه.
11- هه‌رده‌م هێمن وئارام به ، په‌له له كاره‌كانت مه‌كه.
12- خواردنی ناو ده‌مه‌ت ، به‌زووی قوت مه‌ده ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌ت له هه‌رس كردن ماندوو نه‌بێت.
13- سیر بخۆ به‌ڵام له‌گه‌ڵ خواردنی كه‌ره‌وه‌ز بخۆ ، بۆ ئه‌وه‌ی هاورێكانت هه‌رسان نه‌كه‌یت.
14- تا ده‌كرێت زه‌یتی زیتوون بۆ خواردنهكات به كار بهێنه.
15- كه‌ره‌سته قوڕسهكات به ته‌نها هه‌ڵمه‌گره ، هه‌رده‌م هه‌وڵ بده كه‌سێك هاوكاریت بكات.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران
15 ئامۆژگاری ده‌بێ له ژیانی رۆژانه‌ت به‌هه‌ند وه‌ربگریت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.