وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆبووە، بریاره ئهمشهو سهردانی ههولێر بكات.
بریاره ئهمشهو وهزیری بهرگری توركیا پاش كهمێكی دیكه دهگاته ههولێر، ئهمشهو له ههولێر بمێنێتهوه سبهی سێ شهممه لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆکراوە و ھەروەھا پتەوترکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و تورکیا تاوتوێکراوە.
مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە نێوان ھەردووڵات، ئهنجامدراون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا کازمی باسی لە گرنگی پابەندبوونی تورکیا بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەبارەت بە وەبەرھێنان لە عێراق کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021 خولووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.