Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:41

وەزیری کشتوکاڵ کار و چالاکیی وەزارەتەکەی لە سەرەتای کابینەی نۆیەم خستەڕوو

کوردستان TV
#8
100%

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ دووشەممه (18) كانوونی دووەمی 2021، بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و پلانی میدیایی حكومەت و ئاگاداربوون لە رەوشی كشتوكاڵ سەردانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد.

لە دیدارێكدا تیشك خرایە سەر گرنگیی بەهێزكردنی بەشی میدیا و راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ باشتر گەیاندنی پەیامی حكومەت لە كەرتی كشتوكاڵدا، كە كەرتێكی زیندووی كۆمەڵگەی كوردستانە و توانایی ئەوەی هەیە ببێتە سەرچاوەیەكی بەهێزی داهات بۆ بەشێكی زۆری دانیشتوانانی هەرێمی كوردستان.

وەزیری كشتوكاڵ لە دیدارەكەدا باس لە كار و چالاكیی وەزارەتەكەی لە سەرەتای كابینەی نۆیەمەوە كرد و پرۆژەكانی خستەڕوو.

بابەتی دابینكردنی پێداویستیی میدیایی بۆ بەهێزكردنی راگەیاندنی وەزارەت و هەروەها هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان وەزارەتی و کشتوکاڵ و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بوو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای كابینەی نۆیەمەوە سیاسەت و ستراتیژییەكی یەكگرتوو بۆ پەرەپێدانی راگەیاندنی وەزارەتەكان گرتووەتە بەر.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.