وه‌كو زانراوه مێشكی مرۆڤ 24 كاتژمێر كار ده‌كات بڕیار له‌سه‌ر بیرۆكه‌و جووڵه‌ی ، هه‌ناسه‌وه‌گرتن و هه‌ناسه‌دانه‌وه، ژماره‌ی لێدانی دڵ و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ستیاره‌كان ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ،كه‌هه‌رده‌م پێویستی به ووزه بێت ،كه له رێگه‌ی خواردنی ته‌ندروست ئه‌م ووزه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
گرنتگترین ئه‌و ڤیتامینیانه‌ی كه توانستی مێشكی مرۆڤ گه‌شه ده‌كات:
ڤیتامین ئی ..
وه‌كو زانراوه ڤیتامین ئی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مادده زیان به‌خشه‌كان زۆرێك له لێكۆلینه‌وه‌كان ، ده‌ریاخستووه ، كه‌می ڤیتامین ئی ده‌بێته هۆی زوو تووش بوون به نه‌خۆشی زهامه‌یر ، بوونی ئه‌و ڤیتامینه له جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌خۆشی زهامه‌یر دوا ده‌خات .
سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین ئی ..
-چه‌ره‌زات وه‌كو گوێز ، باده‌م ، پاقله..
-هه‌موو جۆره‌كانی زه‌یت وه‌كو زه‌یتی گه‌نم ، گوڵه به‌رۆژه ..
-سه‌وزه‌وات وه‌كو سپیناخ ، كه‌له‌ره‌م...
ڤیتامین بی 6
ئه‌م ڤیتامینه زۆر ئه‌ره‌ك ، له كۆئه‌ندامه‌كانی جه‌سته جێبه‌جی ده‌كات، هاوكارێكی باشه بۆ گه‌شه كردنی عقل و مێشك به‌تایبه‌تیش بۆ به‌دیهێنانی كۆئه‌ندامی ده‌مارگیرییه‌كی ته‌ندروست ،سه‌رچاوه كانی ئه‌م ڤیتامینه له (گۆشتی مانگا ، ماسی ، هێلكه ، چه‌رزات ، فاسۆلیا ، مۆز ، په‌تاته) ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ڤیتامین بی 12
ئه‌م جۆره ڤیتامینه زۆر گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به تایبه‌تی بۆعقڵ و مێشكێكی ته‌ندروست ،وه گرنگه بۆ به‌ره‌هه‌م هێنانی شانه‌كانی خوێن. ئه‌م ڤیتامینه هاوكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌م تووشی ، نه‌حۆشی زه‌هایمه‌ر بێت ، له هه‌مان كاتدا هاوكارێك باشی مرۆڤه بۆ ته‌ركیز و كردن و دیقه‌ت دان.
كه‌می ئه‌مجۆره ڤیتامینه ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی له بیرچوونه‌وه بێت ، كارنه‌كردنی عقڵ و مێشك وه‌ك پێویست.
سه‌رچاوه كانی ئه‌م ڤیتامینه زیاتر له خواردنه ده‌ریایه‌كانه ، هه‌روه‌ها له جگه‌ر ، گۆشتی مانگا ، شیر ، ماست له‌گه‌ڵ په‌نیر ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ڤیتامین بی 9
ڤیتامین بی 9 یان ترشیاتی فۆلیك به هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئه‌ركه‌كانی مێشك ،یه‌كێكه له ڤیتامینه گرنگه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ، خواردنی ئه‌م ڤیتامینه هۆكارێكی باشه بۆ مێشكێك و عقڵێكی ته‌ندروست وه بۆ به ده‌ستهێنانی ، ده‌روونییه‌كی باش فاكته‌رێكی باشی مرۆڤه.
نه‌بوونی ئه‌م جۆره ڤیتامینه له جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاره‌زووی خواردنی كه‌م بێته‌وه‌و تووشی هه‌ناسه ته‌نگی ، سك چوون ، هه‌وككردنی زمان له بیرچوونه‌وه بێت. ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ده‌بنه‌وه ، ئه‌وانه‌نن كه ئاڵوده‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌یین..
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه بریتین له : گه‌ڵای سه‌زه‌وات ، هه‌موو ترشیاتێك ، پاقله ، ماسی سه‌له‌مون ، شیر ..
ڤیتامین سی
ڤیتامین سی به پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگ بۆ جه‌سته داده‌نرێت، چونكه دژه ئۆكسانه و یاریده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین ده‌دات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌می ڤیتامین سییان هه‌یه، ئه‌م نیشانانه‌یان تێدایه به‌رده‌وام ماندووبوون و شه‌كه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ،لاوازی ددانه‌كان و هه‌وكردن ، قژت بێهێزده‌بێت و ره‌نگی تێكده‌چێت.
سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین سی له پرته‌قاڵ، لیمۆ، مانگۆ، تو، شوتی، كیوی، ئه‌ناناس، شیلك، ته‌ماته، بیبه‌ر، بروكلی، سپێناخ.. ده‌ست ده‌كه‌وێت .
وه‌رگێرِان و داڕشتنه‌وه‌ی - كامران
ژێده‌ر- ئه‌لمه‌وزه‌ع
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.