پۆتاسیۆم یه‌كێكه له مادده كانزاییه‌كان ، جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤێك پێوستی پێده‌بێت ،بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان دا به‌رده‌وام بێت .
پۆتاسیۆم هاوكارێكی باشه بۆ كاراكردنی ماسوولكه‌كان ، به‌تایبه‌تی بۆ ماسوولكه‌كانی لێدانی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ، ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ی خورادنێكی ته‌ندروست ئه‌م توخمه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌ست بێت.
رێژه‌ی بوونی ئاستی ئاسایی پۆتاسیۆم له خوێن بۆ مرۆڤ ، له نێوان 3.5 تا 5 میلمولات بۆ هه‌ر لیترێك.
هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له خوێن..
كه‌می رێژه‌ی پۆتاسیۆم له خوێن ، بۆ چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه ،وه‌كو بوونی گرفتی ته‌ندروستی ، به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان به گشتی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌رێته‌وه :
- شكستی گورچیله: شكستی گورچیله ، یان كارنه‌كردنی وه‌ك پێویست ، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رز بوونه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم ، چونكه ناتوانێن پۆتاسیۆمی زیاد له جه‌سته جیابكاته‌وه‌و لا ببات.
- ئاڵووده‌بوون به مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان: له كاتی ئالووده‌بوونی مرۆڤ به مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان ،ماسوولكه‌كان قوڕس ده‌بن وه‌ك پێویست ناجووڵێنن ، ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له نێو خرۆكه‌كانی خوێن به‌رێژه‌ی زۆر بڵاو بێته‌وه .
- خورپه لێدان: له‌كاتی تووش بوونی به رووداوی له ناكاوی جۆراجۆر ، رێژه‌ی پۆتاسیۆم له خوێن به‌رزده‌بێته‌وه وه‌كه روداوی سووتان چونكه ئه‌و رووداوانه خۆركه‌كانی خوێن ده‌سوتێنن.
- خواردنی هه‌ندێ ده‌رمان: هه‌ندێ ده‌رمان ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ماده‌ی پۆتاسیم له خوێن وه‌كو : نابروكسین ، سیكلوسبورین ، ئه‌نجبیوتنسین
- خواردنی ئه‌و خواردانانه‌ی كه مادده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه: خورادنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و خواردنانه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم.
نیشانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له خوێن :
به شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌كانی تووش بوون به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم خوێن ده‌رناكه‌ون ، تاده‌گاته نزیكه‌ی 7 ملیمولات بۆهه‌ر لترێك له‌و كاته له ناكاو ئاستی پۆتاسیۆم به‌رزده‌بێته‌وه ، ده‌بێته هۆكاری وه‌ستانی دڵ.
له نیشانه‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو خوێن:
بێ هێزی ، خێرا لێدانی دڵ ، ته‌زینی ده‌ست وقاچ ، ئازاری ماسوولكه‌كان ته‌نگه نه‌فسی ، له هۆش خۆ چوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی - كامران
ژێده‌ر- ئه‌لمه‌وزه‌ع
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.