Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:33

هەولێر.. شاندی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌کانی پێکهاته‌ی کریستیان کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

 لەپێناو هەماهەنگی و کۆدەنگی زیاتری پێکهاتەی کریستیانەکان و شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسیەکان لە پێکهاتەی کریستیان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەپێکهاتبوون لەزەعیم عەلی  و کاکەمین نەجاڕ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د.پشتیوان سادق و علی حسێن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، لە عەنکاوە لەشاری هەولێر لەگەل لایەنە سیاسیەکان لە پێکهاتەی کریستیان کۆبوونەوە.

لەسێ دیداری جیادا شاندی پارتی لەگەڵ سکرتێر و سەرۆکی تەواوی پارتە کریستیانەکان کۆبوونەوە.

له‌ کۆبوونەوەكاندا چەند تەوەرێکی گرنگ خرایە بەرباس، لەوانە یەکڕیزیی نیشتمانی و یەک هەڵوێستی لەبەرامبەر مافەکانی گەلی کوردستان بەتەواوی پێکهاتەکان، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بەتەوای پێکهاتەکان.

هاوکات پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تا هەموولایەنەکانی کوردستانی بە یەکگرتوویی بچێتە نێو هەڵبژادنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە ئەمسالدا بەڕێوەبچێت، بەتایبەتیش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
هەروەها رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستانی لەپێناو پاراستنى قەوارەى هەرێم و کۆمەڵێک بابەتی تر لە نێو کۆبونەوەکاندا بەراشکاوی باسی لێوەکرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.