Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:28

وەزارەتی کشتوکاڵ: هیچ حاڵەتێکی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارنەکراوە

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند:  لەهیچ ناوچەو شارێکی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێکی بڵاوبونەوەی "ئەنفلۆنزای باڵندە" تۆمارنەکراوە.

ئەمڕۆ ٢٠٢١/١/٢٠ لە ب.گ .سامانی ئاژەڵی و ڤێتەرنەری، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی لێژنەی ئەنفلۆنزای باڵندە و پسپۆڕان وسەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتەرنەری پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.

بەمەبەستی گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی بواری ڤێتەرنەری لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لێژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆبۆوە.

لەکۆبونەوەکە دوای گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە ئاماژە بەوکرا لەهیچ ناوچەو شارێکی هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێک لەو نەخۆشیە تۆمارنەکراوە.

ئەوەشی کە هەندێک لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە دەربارەی مرداربوونی ژمارەیەک مریشک لە پارێزگاکان هۆکارەکەی تەنها پەتا وەرزیەکانە وساڵانە لەم وەرزەدا ڕوودەدەن بە هۆکاری جیاواز، بەڵام لەبەرئەوەی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شاری سامەڕا، زیاتر سەرنجی هاووڵاتیان و راگەیاندنەکانی ڕاکێشاوە.

لەکۆبونەوەکە داواکرا لەسەرجەم بەڕێوەبەری پارێزگاکان بە ووردی بەدواداچوون لەسەر ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکان بکەن و ڕێنماییەکانی لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە جێ بەجێ بکەن، کە لەکۆبونەوەی ٢٠٢١/١/١٧ بەسەرپەرشتی جەنابی وەزیر گەڵاڵە کرابوو.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.