ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.1.21، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە نرخی کاڵاکان و بەدواداچوون بۆ جێگیری نرخ و چاودێری کردنی، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، هایپەرمارکێتی کارفوری بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، لەنزیکەوە یەکە یەکەی بەشەکانی ناوهایپەرمارکێتی کارفوری بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ھەڵگرتنی بەرھەمەكان و نرخی کاڵا خۆماڵی و هاوردەکان و جێگیری نرخ و جموجۆڵی هایپەرمارکێتەکە کرد و لە کەم و کوڕی و پێداویستی و گرفتەکانی کۆڵییەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 2021.1.21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.