Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 05:29

هۆکاره‌کانی خه‌و زڕان چین؟

کوردستان TV
100%

زۆر جار خه‌و زڕان ، كاتییه‌  بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك  رووده‌دات ، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی فشاری ده‌رو,نی یان رو,دانی روداوێكی  له‌ ناكاو رووده‌دات.به‌ڵام  ئه‌و خه‌و زڕانه‌ی كه‌ بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی گرفتێكی ته‌ندروستی هۆكاره‌كه‌ی بۆ حاڵه‌تی ته‌ندروستی یان بۆ خواردنی ده‌رمان ده‌گه‌رِێته‌وه‌.

گرنترین هۆكاره‌كانی خه‌و زڕان ..

-دڵه‌راوكێ و فشاری ده‌روونی: كاتێ كه‌سێك تووشی رووداوێك ده‌بێت یان كه‌سێكی ئازیزی له‌ده‌ست ده‌دات ،یان كاره‌كه‌ی له‌ ده‌دست ده‌دات، یان نه‌خۆش ده‌بێت، ئه‌م ناسۆریانه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن .هه‌روه‌ها فشاری ده‌روونی به‌هۆی كاركردن ، خوێندن ،خراپی باردۆخی ئابووری ، واده‌كات زۆر بیر بكاته‌وه‌و خه‌وی لێنه‌كه‌وێت.

- گه‌شت و سروشتی كار: شوێن گۆڕینی خه‌وتن زۆرجار وا له‌ هه‌ندێ مرۆڤ ده‌كات تووشی خه‌و زڕاندن بێت زۆر جاریش كاركردنی زۆر ،تا دره‌نگانی شه‌و هۆكار بێت بۆ خه‌و زڕاندن.

-نه‌ریتی خه‌وتنی خه‌راپ: وه‌كو خه‌وتن له‌ كاتێكی ناگونجاو  كه‌ كاتی خه‌وتن نییه‌ بۆ كاركردن یان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری تیڤی  بكه‌یت، یان خه‌وتن له‌ شوێنێكی نه‌گونجاو.

- گۆڕانی شێوازی خه‌وتن ، به‌هۆی چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌: جیاوزی سووڕی خه‌وتن به‌ شێوه‌یكی سرووشتی له‌گه‌ڵ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ رووده‌دات ،وه‌كو خه‌واڵوبوون  و زوو به‌ئاگا هاتن  له‌ نیوه‌شه‌ودا ،له‌ هه‌مان كاتدا  زوو له‌ خه‌وهه‌ڵسان له‌ كاتی به‌یانییان،نه‌بوونی كارو چالاكی  له‌ رۆژدا وا له‌ مرۆڤ ده‌كات شه‌و نه‌خه‌وێت .

-  خواردنه‌وه‌ی مه‌ی : هه‌رچه‌نده‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ كاریگه‌ری هێمنی ده‌بێت  له‌سه‌ر مرۆڤ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا تووشی شڵه‌ژانی ده‌كات ،كه‌ له‌ ئه‌نجامدا تووش خه‌و زڕاندن ده‌بێت .

-كافین : خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ مادده‌ی كافینی تێدایه‌ پێش كاتی خه‌وتن ، ده‌بێته‌ هۆی خه‌و زڕاندن .

-كێشانی جگه‌ره‌ و مادده‌ی نیكۆتین: ماده‌ی نیكوتین له‌ له‌ هه‌موو جگه‌ره‌یه‌ك دا هه‌یه‌ ، ئه‌میش وه‌كو مادده‌ی كافین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وزڕندن هه‌یه‌،كه‌ له‌ كۆتایی مۆرڤ تووشی شڵه‌ژان ده‌كات .

-ئالوه‌ده‌ بوون به‌ كۆكایین: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ بوون به‌ ماده‌ی كۆكایین ،هه‌ست به‌ خۆشی چێژ وه‌رگرتن له‌ ژیان ، ناكه‌ن بۆیه‌ تووشی خه‌وزڕاندن ده‌بنه‌وه‌ .

- به‌كارهێنانی  ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان: چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ ، به‌كارهێنانی ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر شڵه‌ژانی رێژه‌ی هۆرمۆنی میلاتونین ، كه‌ مادده‌یه‌كه‌ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ خه‌وتنی مرۆڤ ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری خه‌و زڕاندن.

- خواردنی ژمه‌ چه‌ورییه‌كان پێش خه‌وتن: كاتێ هه‌ست به‌ نائارامی ده‌كه‌یت ،كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وزڕاندن ده‌بێت هه‌روه‌ها خواردنی  توون ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده‌ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن و شڵه‌ژان.

 - وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان: له‌قۆناغی  كاتی بێنوێژی ، وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تووشی بێ ئومێدی ده‌بن ، چونكه‌ گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان ده‌رده‌كه‌وێت ، بۆیه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری  رووده‌ده‌ن وه‌كو:

گه‌رمی جه‌سته‌ ،گۆڕانكاری له‌ هۆرمۆنییه‌كانیان ، ده‌رمان  .

-دووگیان بوون: زۆربه‌ی ئافره‌تان كاتی دووگیان ده‌بن ، جه‌سته‌یان تووشی ئاره‌ق بوون  ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی له‌ مانگی دوو و سێ به‌هۆی  به‌هێزی دووگیان  تووشی چه‌ندین كێشه‌و گرفت ده‌بن ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی – كامران

ژێده‌ر - ئه‌لموزوع

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.