سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پرسە و سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی یەک کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/1/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی یەک کرد بە بۆ کۆچی دوایی ( سەردار)ی برایەوە.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.