مەلا محەمەد ئەمین گوێزڵینگەیی، كەسایەتی و پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵان دوای كۆچباربوونی، یاداشتەكانی لە كتێبێك بەناوی (زیاتر له نیو سه‌ده له خه‌بات و تێكۆشان بۆ كوردستان) چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌یی، كە خاوەنی مەدالیای بارزانی نەمر بوو، به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، یاداشتەكانی رۆژانی خەبات و تێكۆشانی بە درێژایی نزیك بە شەست ساڵ ئاماده‌ی كردووه و هەر بەنیازی ئەوەی كتێبەكەی بباتە چاپخانە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا بەرهەمە دەستنووسەكەی بە چاپكراوی ببینێت.
گوێزڵینگەیی له كتێبه دەوڵەمەندەكەیدا، وێڕای باسكردن له ژیانی تایبه‌تی خۆی، بیره‌وه‌ری و سات بە ساتی خەبات و تێكۆشانی له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له هه‌ردوو شۆڕشی مەزنی ئهیلوول و گوڵانی پێشكەوتنخواز خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به شۆڕش و تا دوایین داستانی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد.
مه‌لا محه‌مه‌ده‌مین گوێزڵینگەیی، لە ساڵی 1939 لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و خانەدان لە گوندی گوێزڵینگەی دەڤەری باڵەكایەتی لە دایكبووە، لە تەمەنێكی زووەوە چەكی پێشمەرگایەتی دەكاتە شانی و دەبێتە پێشمەرگە، لەشۆرشی مەزنی ئەیلوولی وەكخۆی دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: لە رۆژی 19-5-1962 ئەو كاتەی بارزانی نەمر لە بادینانەوە پەڕییەوە بۆ ناوچەی باڵەكایەتی، ئێمە چووین لە گوندی (بێشە) بە خزمەتی گەیشتین و خۆمان پێ ناساند، بۆ شەوی دووەم بارزانی نەمر منی بە نوێنەرایەتی خۆی نارد كە پێشوازی لە (عەزیز خانی مهاجیر) بكەم، كە بە خۆی و 70 چەكدارەوە هات و پەیوەندی بە شۆرشەوە كرد بۆ ئەوەی خەبات و تێكۆشان لەگەڵ بارزانی بۆ كوردستان بكەن، دواتر هەموویانم بردنە لای جەنابی بارزانی و ئەویش سووپاسی كردم".
گوێزڵینگەیی، له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا، ئه‌گه‌رچی دوای كۆچی دوایی خۆی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێت: "ئێستا هه‌وڵێكی باشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینانه‌م، تا نه‌وه‌ی ئێستا ئاشنای خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بن".
له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كتێبەكەیدا نوسیویەتی: من له شاری هه‌ولێر له شانه‌ی نهێنی سه‌ربازی ئه‌ندام رێكخراو بووم و دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌م گه‌ڕامه‌وه ماڵەوه و له هه‌مان رێكخراودا پشتگیریان پێدام بۆ ئه‌وه‌ی له رێكخراوی بارزین له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی درێژه به خه‌باتی سیاسیی بده‌م.
هه‌ر له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا، ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕ و داستانانه تۆماركراون، كه خوالێخۆشبوو به‌شداری تێداكردوون و رۆڵی دیاری خۆی تێدا گێڕاوه.
كتێبه‌كه، به‌شێكی تایبه‌ت كراوه به دیداری خۆی له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی، وێڕای ئه‌وه‌ی پاشكۆیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ئه‌رشیڤی وێنه و دۆكیومێنته‌كان هه‌یه و سه‌رجه‌میان له به‌شی دواوه‌ی كتێبه‌كه دانراون.
گوێزڵینگەیی، هەرچەندە مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتبوو وەك مامۆستایەكی ئایینی بڕوانامەی وەرگرتبوو، بەڵام هەمیشە خۆی بە پێشمەرگەیەكی خاكی كوردستان دەزانی، گەلێك هەوراز و نشێوی بینیوە بۆ بەرگریكردن لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد و رێبازی پیرۆزی بارزانی، لە ژیانی سیاسی و سەربازیدا گەلێك بەرپرسیارییەتی وەرگرتووە و بە پاكی و دروستی خزمەتی كردووە، ئەمە بەشێكە لە بەرپرسیارییەتەكانی گوێزڵینگەیی.
*بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگە بووە لە سنووری لێژنەی ناوچەی باڵەک لە ساڵی 1961- 1972
* بەرپرسی رێكخراو بووە لە ئەسفەھان لە ساڵی 1979
*بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگە بووە لە لێژنەی ناوچەی باڵەک لە ساڵی 1980
*کارگێری لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە ساڵەكانی 1981- 1985
*بەرپرسی لێژنە ی ناوچەی رواندزی پارتی بووە لە ساڵی 1985
*ئەندامی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە ساڵەكانی 1986- 1988
*ئەندامی بەشی دارایی مەکتەبی سیاسی پارتی بووە لە ساڵەكانی 1988 – 1991
*کارگێری لقی دەی پارتی بووە لە ساڵەكانی 1993- 2003
*ئەندامی کۆنگرەکانی 7-13 بووە
*لە کۆنگرەی 11ـی پارتی ھەڵبژێرداوە بۆ کۆمیتەی ناوەندی
*ئەندامی دەزگای ئەیلوولی سۆران و مێرگەسۆر بووە لە ساڵەكانی 2003 – 2005
*ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول بووە لە ساڵی 2005 تا كۆچباربوونی
*بەشداری لە چەندین شەڕی دژی دوژمن کردووەو دووجار بە سەختی بریندار بوو
لە كتێبەكەیدا زۆر بە روونی باس لەو بەرپرسیارییەتییە مێژووییانە دەدات كە ژیانی پێشمەرگایەتیدا ئاشنای بووە، كتێبەكە پێكهاتووە لە 207 لاپەڕەو وەك بەڵگەنامەیەكی پڕ بایەخ و شایەتحاڵی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد و شۆرشیی گەلی كورد، كتێبەكە لەسەر ئەركی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی لە بارەگای بارزانی چاپ كراوە..
گوێزڵینگەیی تا نەخۆشیش كەوت خەریكی نووسینوەی یاداشتەكانی رۆژانی تەمەنی بوو، بەڵام بەداخەوە لە رێكەوتی 17-6-2020 و لە تەمەنی 81 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد و هەر لە گوندەكەی خۆی (گوێزڵینگە) بەخاك سپێردرا.
ئا/ كەریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.