Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:24

شاندی دانوستانکارى هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

کوردستان TV
#7
100%

شاندێكی دانوستاندكارى حکومەتى هەرێم، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە (25 كانونی دووەمی 2021)‌، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکە، چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە ١٢،٦٧٪‏ دیاری كراوە.

 لە‌ئێستادا لیژنەی دارایی ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌یە‌ یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.