Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

هێزە ئەمنییەکانی ئێران نووسەرێکی دیاری کوردستان ده‌ستگیر ده‌که‌ن 

بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
کوردستان TV
100%

مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان ده‌ستگیر كرا.
 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگه‌یاند ،ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ 26-1-2021 مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر، شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان و ناوبراویان دەستگیریان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتێر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد، لە ناو ئۆفیسەکەی خۆیدا لە ناوەندی "ئەدەب" دەستبەسەر کراوە.

ئەو نووسەرە کوردە لە پاش دەستگیر كردنی کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.