زۆرجار رێژه‌ی ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرتێك بۆ بۆئافره‌تێكی دی دەگۆڕێت،هۆكاریش زۆرن لێره‌دا باس له چوار هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین:
1- جۆری خواردن یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات ئازاری سووڕی مانگانه كم بكاته‌وه، بۆ نموونه دوور كه‌وتنه‌وه له زۆر خواردنی فاست فوود (خواردنی خێرا) و زیاتر گرنگی دا‌ن به خواردنی سروشتی به تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی ئۆمێگا3 و كالیسیۆمی تێدایه.
2- ته‌مه‌ن یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی رێكی كاتی سووڕی مانگانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ش به هه‌مان شێوه به تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵان.
3- له‌كاتی سووڕی مانگانه ئه‌و خانمانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن ئازاریان زۆر كةمتره له‌و خانمانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن.
4- قه‌ڵه‌وی یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئازاری سووڕی مانگانه به‌هۆی نارێكی هۆڕمونه‌كانی ئه‌نسۆلین و ئیسترۆجین.
ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.