Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 20:12

ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی نوێ دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران له‌ سعوودیه‌ ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌ و بنكه‌ی ئاسمانیی له‌ سعوودیه‌ به‌كارده‌هێنێت و له‌ئێستاشدا هه‌وڵده‌دات بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی نوێ له‌و وڵاته‌ بكاته‌وه‌.

كێنس ماككێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ڕاستی سوپای ئه‌مریكا، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا سوپای ئه‌مریكا، دژبه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی مووشه‌كی بالیستی ئێران بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی جێگره‌وه‌ی له‌ سعوودیه‌ به‌كارهێناوه‌.

كێنس ماككێنزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ئێستادا به‌دوای شوێندا ده‌گه‌ڕێن تا بنكه‌ی ئاسمانیی نوێی لێ دروست بكه‌ن و ئه‌م بنكه‌ نوێیانه‌ش ده‌توانن دژبه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ببنه‌ جێگره‌وه‌ی بنكه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ قه‌ته‌ر و كوێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ئێستادا هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی شازاده‌ سوڵتان نزیك شاری ریاز-ن، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سعوودیه‌ دروستی كردووه‌، ئاماده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 2019وه‌ زیادی كردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و ریاز بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ ئاسمانییه‌كانی ته‌بوك و تائیف بكه‌ن به‌ شوێنێكی گونجاو بۆ سوپای ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.