Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

تەندروستیی عێراق هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%

تەندروستیی عێراق، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و ئه‌وه‌ی به‌بیر هاووڵاتیان هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیادبوونی مه‌ترسیداری تووشبوون به‌ كۆرۆنا و مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌.

ئەمڕۆ هه‌ینی 29ی کانوونی دووەمی 2021، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگاكان به‌رزبۆته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان پشتگوێ نه‌خه‌ن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هەموو ڕۆژێک مەترسییەکانی کۆرۆنا بۆ خەڵکی دەخاتە ڕوو.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئه‌مرۆ داوا لە خەڵكی کراوە، ماسک و دەستکێش ببەستن و هەمیشە دەستیان بە خاوێنی بهێڵنەوە، له‌گەڵ ئەوەش لە کاتی بینینی یەکتردا خۆیان لە ماچکردن و باوەشکردن بپارێزن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ده‌شڵێت: شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ وڵاتانی جیهان و سه‌ریهه‌ڵداوه‌ بۆ نموونه‌ له‌ به‌ریتانیا و باشوری ئه‌فریقا وایكردوه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌م دڕنده‌تر بێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بە مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووبارە توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكات.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، وڵاته‌كه‌ی پلانی تۆكمەی هەیە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی شەپۆلی دووەم.

بەگوێرەی دواین داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق کە ڕۆژانە بڵاوی دەکاتەوە، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 13024 کەس گیانیان لەدەستداوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.