زۆرێك لە هاوڵاتیان بەشێوەیەكی نادروست لە سۆنەری رەنگاو رەنگ تێگەیشتوون و وادەزانن سۆنەری رەنگاو رەنگ ئۆرگانەكانی لەش بە رەنگاو رەنگ و بە ووردی پیشان ئەدات ، بەڵام لە ڕاستیدا بەوشێوەیە نییە ، سۆنەری رەنگاو رەنگ تەواو جیاوازە لە سۆنەری ئاسایی و هیچیان جێگەی ئەویتر ناگرێتەوە.
بەكورتییەكەی سۆنەری رەنگاو رەنگ بریتیە لە سۆنەركردنی بۆرییەكانی خوێن( خوێنبەرو خۆێنهێنەر) ، و لە ڕێی سۆنەری رەنگاو رەنگەوە نەخۆشییەكانی بۆری خوێن دیاری ئەكرێت ، وەك گیران و تەسكبوونەوە هی تریش ، هەروەها ڕێژەو خێرایی چوونی خێن بۆ ئۆرگانەكانی لەش ئەزانرێت و لەوڕێگەیەوە هەندێ نەخۆشی ئەو ئۆرگانە دیاری ئەكرێت، هەندێكجاریش یارمەتی سۆنەری ئاسایی ئەدات بۆ دیاریكردنی هەندێك نەخۆشی.
دكتۆر ئاری مەنسور حەسن/ پزیشكی تیشك و سۆنار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.