لهدیدارێكى نێوان جێگری سهرۆكی پهرلهمان و جێگری نوێنەری پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لەعێراق، رۆڵی چاودێریی پەرلەمان لەجێبەجێبوونی یاسای چاکسازی و ھەماھەنگی لەگەڵیاندا بۆ برەودان بەپرۆگرامەکانی چاودێریی زیاتری وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێـمی کوردستان لەھێنانەئارای زیاتری چاکسازیدا گفتوگۆی لهبارهوه كرا.
راگهیاندنی پهرلهمانی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئهمرۆ یهكشهممه 31 ى 1 ى 2021 ـ د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی جینان جەبار بۆیا ئهندامى پهرلهمانى كوردستان لهسهر لیستی هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی، پێشوازیی لەغیمار هانی دیب جێگری نوێنەری پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لەعێراق و شاندێكى یاوەری کرا.
راگهیاندنی پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كهلەدیدارهكهدا شاندەکە مەبەستی سەردانەکەیان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان روونکردەوە کە بەنیازن لەمانگی ئازاری ئەمساڵ دەست بەپڕۆژەیەکی تایبەت بکەن بەمەبەستی ناوبژيوانیکردن بۆ کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی بەپێی رێکكەوتننامەی نیویۆرک.
ههروهها رایدهگهیهنن: كهلەو دیدارهدا د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتگیریی پەرلەمانی کوردستانی لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بۆ پڕۆژەکەیان دەربڕی و رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی جدیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هێنانە ئارای شەفافیەتی زیاتر لەسەرجەم سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم پڕۆژەیەش کاریگەرییەکی بەهێزی دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و شەفافیەتی زیاتر فەراهەم دەکات و هاوکارییەکی باشیشە بۆ هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام رەنگە پێویستیی بەدەرکردنی یاسای نوێ و هەموارکردنەوەی بەشیک لەیاساکانی تر هەبێت لەهەرێمی کوردستان و عێراق بۆئەوەی بگونجێت لەگەڵ ناوەڕۆکی رێکكەوتننامەی نێودەوڵەتیی نیویۆرک بۆ ناوبژیوانیکردنی کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی.
لەکۆتایی دیدارەکەشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگیی زیاتری یەکتر بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆژەکە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.