Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 07:37

پەتای کۆڕۆنا دەبیتە هۆی داخستنی سنوورە ئارامەکان

لەوانە بۆ یەکەم جار دوای 11 مانگ دەرگای قوتابخانەکان دووبارە دابخات
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی ڕێگەگرتن له بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا به تایبەتی کۆڕۆنای بەریتانی هەردوو وڵاتی سوید وفینلاند سنووری خۆیان لەگەڵ وڵاتی نەروێژ داخست ، کە ئەمە بۆ یەکەم جارە لە ساڵی 1950 وە بەمشێوەیه سنووری نێوان ئەو دووڵاتە و نەروێژ دانەخراوە که سنوورەکان هەمیشە ئارامییان بەخۆییەوە بینیوە هیچ کێشەكیان نەبووە که دەکاتە 70 ساڵ .

 سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم داخستنه بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە که لەو ماوەیەی دواییدا پەتای کۆڕۆنای بەریتانی بەشێوەیەکی زۆرتر لە جاران لەم وڵاتەدا بڵاوبۆوە که وایکرد هەتاوەکو حکومەتی ئۆسلۆ ڕێکاری تووند بگرێتە بەر ، لەوانە بۆ یەکەم جار دوای 11 مانگ دەرگای قوتابخانەکان دووبارە دابخات ، هەروەها سەرجەم بازارە گشتیەکان جگە له فرۆشتنی کەل وپەلی خۆراک دابخرێت وێڕای 11 شار لە هێڵی سووردابن لەوانه ئۆسلۆی پایتەخت و هاتووچۆی دەرەوەی شاریش تا ڕادەیەک قەدەخەیه ..

لەلایەکی دیکەوە بەپێی لێدوانی دەزگا فەرمییەکاندا بڕیاڕە ئەم ڕێکارانه تا چەند ڕۆژێکی دیکه بەردەوام بێت تابزانرێت تا چەند تووانراوە بەو ڕێکارانه پەتایەکه کەم بکەنەوە

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.