بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ، دوو ئۆتۆمبێل لە ناو پارێزگای سلێمانی دۆزرانەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .
ڕاشیگهیاندووه: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە .
ههروهها ڕایگهیاندووه: لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزورو لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.