Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 12:02

 ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: شاڵاوێکی گه‌وره‌ی گرتن و کوشتن و بێسه‌رو شوێنکردنی لاوان لە لایەن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌

ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جۆره‌ تاوانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕایگه‌یاند:  لە سەر گیرانی هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاڵاوێکی بەڕبڵاوی ڕاوەدوونان و گرتن و کوشتن و بێسەروشوێن کردنی گەنجان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی ۲۲ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئارا دایە و بەشێکی بەرچاو لە ئازادیخوازانی ڕۆژھەڵات کەوتوونەتە زیندانەکانی ئەو ڕێژیمەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەناوی ڕەوەندی کوردیی لەدەرەوە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە تاوان و سەرکوت کردنەی دەنگی ئازادیی گەلەکەمان دەکەین ، ئەو جۆرە ڕەفتار و کردەوانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەچنە خانەی تاوان و ڕەفتاری نامرۆڤانە دەرھەق بەخەڵکی بێ تاوان و سڤیل .

هه‌وه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: بەتوندی ئەو ئەو ڕەشبگیرییە ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەئاست ئەو تاوانانەدا ھەڵوێستیان ھەبێت و سنوورێک بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی لەو بەشەی کوردستان دابنرێ و چیدی کچان و کوڕانی نەتەوەکەمان نەبنە قوربانیی دەستی تاوانی دوژمنان و ناحەزانی کورد .

بژی کورد و کوردستان ناوەندی ڕەوەندی کوردیی لەدەرەوە ۲٠۲۱/۱/۳۱

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.