Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:28

بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی زیاتر لە 500 ناوچەی نیشتەجێبون لەکوردستانی تورکیا داخراون

کوردستان TV
100%


بەھۆی شەپۆلێکی بەفربارین و رەھێڵە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕێگای 599 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ھەریەک لە پارێزگاکانی وان، مووش، بەدلیس و ھەکاری داخراون.

 ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، رێگای (159) ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ پارێزگای وان، (137) گوند له‌ مووش، (90)  گوند له‌ به‌دلیس و (66) گوند و (147) ئاوایی له‌ هه‌كاری داخراون.

ئاژانسه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت، به‌ چڕوپڕی له‌ هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگای گوند و ئاواییەکان به‌ رووی هاتوچۆدا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.