Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 20:12

له‌کوردستانی ئێران له‌مانگی رابردوودا 15 کۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 مانگی ڕابردوو لانیکەم 15 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوره‌كانی كوردستانی ئێران  بوونه‌ته‌ قوربانی .
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  له‌مانگی رابردوو لانیكه‌م 15  کۆڵبەر لە سنوورەکانی كوردستانی ئێران کوژراون، بریندار کراون کە47%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت:  لەو ماوەیەدا 7 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 8 کۆڵبەریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٦ حاڵەت بووە. هەروەها، دوو کۆڵبەر کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە گیانیان لەدەست داوە.

 چۆنیەتیی کوژران، یان برینداربوون كه‌رێكخراوه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

تەقەی ڕاستەوخۆ : 7 حاڵەت (1 کوژراو و 6 بریندار) کە دەکاتە 47% ی کۆی حاڵەتەکان.

جەڵتەی دڵ: 1 حاڵەت (1 کوژراو) کە دەکاتە 6% ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: 7 حاڵەت (5 کوژراو  و 2 بریندار) کە دەکاتەن 47%ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای ورمێ: 5 حاڵەت (5 کوژراو).

پارێزگای سنە: 6 حاڵەت (2 کوژراو و 4 بریندار).

پارێزگای کرماشان: 6 حاڵەت (4 بریندار).

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.