لە کۆبوونەوەى داهاتووی لێژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا بڕیار لە کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دەدرێت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌ێنێت: به‌پێی پلانی ئاماده‌كراوی وه‌زاره‌ت ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2 ى 1 ى 2021 ، د.ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌میدیاكانی راگه‌یاند:كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ى باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامده‌درێت بڕیار لە کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دەدرێت .
وتیشی ،لە ڕۆژى 6ى ئەم مانگە بەرەو دوا دەرگاى قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بەو میکانیزمەى کە وەزارەتى تەندروستى بۆ ئێمەى ئاراستە دەکات، ئه‌وه ئەگەر لێژنەى باڵا بڕیاری لێ بدات، ئێمەش دەرگاى قوتابخانەکان دەکەینەوە، بەڵام بە شێوازى پێشووتر نابێ، واته بە جەنجاڵى نابێ، بەڵکوو بەشێوازێکى وەها دەبێ، کە هەمووان سەلامەت دەبن.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند: ئێمە واز لە ڕێکارەکانى خۆپارێزى له په‌تاى كۆرۆنا ناهێنین، بۆ ئەوەى کە قوتابخانەکان کرانەوە، جارێکى دیکە ناچار نەبین دایانبخەین، چونکە تەندروستیى هاووڵاتییان و مامۆستایان و قوتابییان لە هەموان گرنگترە.
د. ئاڵان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: مانگى ڕابردوو کە بڕیار درا سەرەتا قۆناغى 12ى ئامادەیی بچنەوە خوێندن، بڕیارمان دا کە ماوەى دوو تا سێ هەفتەمان بۆ هەڵسەنگاندن لەبەردەست بێ، بەردەوامیش هەڵسەنگاندنمان کردووە، ئەوەى ئێستاش بەرچاومان ڕوونە و ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێ، بڕیار لە کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دەدەین، بەڵام بەشێوەیەک بێت، کە کاریگەرى لەسەر دۆخى تەندروستى نەبێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده: له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بریار له‌کردنه‌وه‌ى ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.