Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:32

بهمن کاک عبداللە: هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من پێش پێنج مانگ بووە

کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانتاری کوردستان له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بۆ ئاگاداری هەموو لایەک من لە کۆتایی مانگی 8 ی ساڵی رابردوو و لەسەر داوای خۆم و رەزامەندی فراکسیۆنەکەم و بۆ سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆم لەدادگا، داوام لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرن.

بهمن کاك عبداللە پەرلەمانتاری کوردستان له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌، بۆ زانیاری و ئاگاداری هەموو لایەک من لە کۆتایی مانگی 8 ی ساڵی 2020 و لەسەر داوای خۆم و رەزامەندی فراکسیۆنەکەم و بۆ سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆم لەدادگا، داوام لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرن هەر ئەو کات بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەرم هەڵگرتوو پاشان چومە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، پێم سەیرە لەدوێنێوە ڕاگەیاندنەکان هەڵگرتنی پارێزبەندی منیان لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری تر کە دوێنێ پاریزبەندیان لەسەر هەڵگیراوە بەستوەتەوە بەیەکەوە.

پێم خۆش بوو هەموو لایەک ئاگەداربن کە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من پێش پێنج مانگ بووە و هەر لەوکاتەشەوە خۆم نەمویستوە بیکەمە موزایدە و لەراگەیاندنەکان بڵاوی بکەمەوە، چونکە باوەڕی تەواوم بەسەروەری یاسا هەیە و پێم وایە پەرلەمانتار  لەسەروی یاساوە نییە و کاریکی زور ئاسای و یاسایە، بۆیە هەڵگرتنی پاریزبەندیەی من پەیوەندی بەهەڵگرتنی پاریز بەندی هیچ کەس و فراکسیۆنێکەوە نییە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.