Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:25

سیروان بارزانی: دوژمنانى کوردستان ھیچ جیاوازیەک لە کوشت و بڕینمان ناکەن

کوردستان TV
#7
100%

له‌ یادی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی یه‌كی شوباتی ساڵی 2004 كه‌ تیایدا له‌ دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی 130 به‌رپرس  و كادیر و هاووڵاتی بوونه‌ قوربان، سیروان بارزانی  فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ ـ مەمخمور په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

تاوانە تیرۆریستیەکەی 1ی شوبات کە بووە ھۆی شەھیدو برینداربوونی پۆلێک لەکادرو سەرکردەی لێھاتووی پارتی و یەکێتی، ئەم ڕاستیەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە دوژمنانى کوردستان ھیچ جیاوازیەک لە کوشت و بڕینمان ناکەن بۆیە یەکڕیزیمان ئەرکی ھەرە لەپێشینەمانە لەم یادە خەمناکەدا ڕێزو سلاو دەنێرین بۆگیانی پاکی شەھیدانی 1ی شوبات و ھەموو شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ، مردن و شەرمەزاری بۆتێرۆریستان.

سیروان بارزانی  
فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ ـ مەمخمور

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.