Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:05

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەردەوامە

کوردستان TV
#11
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند: ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاساکانی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەپلانیدایە .

ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا هۆشداری دەدات کە ئەگەر رێگە لە ئێران نەگیرێت، لەوانەیە چەند هەفتەیەکی پێویست بێت بۆئەوەی بڕی پێویست لەو ماددەیەی دەستبکەوێت و بتوانێت یەکەمین چەکی ئەتۆمیی خۆی دروستبکات.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا گوتیشی: ئەگەر ئێران بگەرێتەوە بۆ پابەندبوون بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئەوا واشنتۆن هەوڵ بۆ بنیاتنانى رێککەوتننامەى درێژ خایەن و بەهێز لەگەڵ ئێران دەدات کە پرسەکانى دیکەش دەگرێتەوە.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.