گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایگهیاند: شاندی دانوسنكاری حكوومهتی ههرێم بۆ بهغدا هیچ شتێک نەماوە نهكات بۆ رێككهوتن لهگهڵ عێراقی فیدراڵ، بهڵام پیلانێکی ترسناک لە هەناوی میلیشیا شیعەکانەوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان هەیە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: پیلانێکی ترسناک لە هەناوی میلیشیا شیعەکانەوە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەو میلشیایانەی کاریگەری بەهێزیان لەسەر سیاسەتی عێراق هەیە، کۆبوونەوەیان کردووەو گفتوگۆی هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەو داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لەدەرەوەی وڵات کردووە.
برسیکردن و بودجەبڕینی خەڵکی کوردستان پەیوەندی بە نەوت و بۆری و بەرمیلەوە نییە، چونکە هیچ شتێک نەماوە حکوومەتی هەرێم تێیدا نەرمی نەنوێنێت.
دەستوور لای بەشێکی زۆری میلیشیاکان بۆتە نووسراوێکی بێ بەها و بێ نرخ و ئەو مافانەی کە بەخەڵکی کوردستان دراون تێیدا بەزیاد دەزانرێن، ئێستا بابەتەکە شتێکی دیکەیەو قەوارەی هەرێمی کوردستان بۆ هەندێک لایەنی بەهێزی حەشدی شەعبی بۆتە عوقدەو کەڵکەڵەی لەناوبردن و تواندنەوەی یان هیچ نەبێت بچووکردنەوەی لە کەللەی داون، ئەو کەلێنەی کە ئەوان لێی دێنە ژوورەوە ناکۆکییەکانی ناوخۆمانە، چونکە تەنها ئەوە خاڵی لاوازی ئێمەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.