Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:31

قوباد تاڵە‌بانی و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
#7
100%

كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەردەوامە  بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێمی لە ڕەشنووسی كۆتایی پڕۆژە یاسای بوجەی بۆ ساڵی دوو هەزار و بیست و یەك.

ئەمڕۆ دوو شەممە 1ی شوباتی 2021)  شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و رێڕە‌وی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەک پەسەند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدابێت.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەردوولاش جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەکان کردەوە تا ئەو کاتەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەبن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.