Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:25

پۆلیسی هه‌ولێر: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوێنێ شەو لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک دزراوە و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە، کە کاتژمێر 10ی شەو لە بەردەرگای ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب)ی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن و دواتریش تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (ر.خ.ع) تەمەن 28 ساڵ، دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کرا و ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.