Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:36

ڕوحانی: بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێم هیچ گۆڕانکارییەک لە بەندەکانی ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌که‌ ناکرێت

کوردستان TV
#11
100%

سەرۆکی ئێران دووبارە جەختی لەهەڵوێستی وڵاته‌كه‌ی کردەوە سەبارەت بە رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌. دەستکاریکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنە ئه‌تومییه‌كه‌ یاخود زیادکردنی لایەنی دیکە بۆ ناو ڕێکەوتنەکە ئه‌تۆمییه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران ئه‌مرۆ له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتی: بە ڕوون و ئاشکرا بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێم، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت لە بەندەکانی ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ و هیچ لایەنێکی دیکەش زیاد ناکرێت بۆ ناو ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌، ڕێکەوتنەکە ئەنجامی ده‌ ساڵ لە دانوستان بووە، شتێک نەبووە بە ئاسانی ئەنجام بدرێت.

روحانی گوتیشی، ئەمە ڕێکەوتنەکەیە، ئەگەر دەیانەوێت بەخێربێن و هەموو لایەک دووبارە پابەند دەبێتەوە، ئەگەریش نەیانویست هەر بەخێربێن و دەتوانن بەردەوام بن لەژیانی خۆیان.

لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و دووبارە سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاران، بەڵام بەڕێوبەرایەتی نوێ ئەمەریکا بە سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن ئاماژەی بەوە داوە دەکرێت واشنتن بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە، بەڵام داوای لە تاران کردووە پابەندی سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانی بێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.