Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 07:43

چه‌ند نیشانه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له‌ که‌می ڤیتامین دی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاشکرا ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

سۆزی كۆهین،پسپۆری بواری ده‌رمان له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی چاوه‌رِوان نه‌كراوی له‌ كه‌می رێژه‌ی ڤیتامین دی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌و پسپۆره‌ی بواری ده‌رمان ده‌ڵێت: نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن: ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌، ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، ئاوسانی سك، هه‌ست كردن به‌ئازار،پڕخه‌، هه‌سته‌وه‌ری،بێهێزبوونی ماسوولكه‌كان،ئاو له‌چاوهاتنه‌وه‌، بێهێزبوونی هه‌ست، هه‌سته‌وه‌ری قۆڵۆن ،كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته‌، سووبوونه‌وه‌ی چاو،دروست بوونی ماكی سوور له‌سه‌ر جه‌سته‌.

هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ست نیشان كردووه‌ كه‌ بریتین له‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا،لاوازی سێكسی،بووونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی زاوزێ، زۆربوونی تۆشكه‌ی سه‌ر،خه‌مۆكی.

هه‌روه‌ها كۆهین ئامۆژگاری تووشبووان ده‌كات  كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ڤیتامین دی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ڤیتامینه‌ بخۆن و دوای راوێژكردن به‌ پزیشكیش حه‌بی ڤیتامین به‌كار بهێنن .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.