Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 08:10

به‌هۆی چاپکردنی دراوی 100 هه‌زاری به‌های تمه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر دابه‌زی

کوردستان TV
100%


به‌های تمه‌نی ئێرانی جارێكی دیكه‌ لە بەرامبەر دراوی وڵاتانی دیکەو تایبه‌ت به‌دۆلاری ئه‌مریكی  بە خێراییەکی زیاتر لە دابەزین دایە.
به‌ كاریگه‌ری ناجێگری له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێران چاپی سه‌د هه‌زار تمه‌نی خستووه‌ته‌ بازاڕ جارێكی دیكه‌ به‌هاكه‌ی دابه‌زییه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ جۆرێك  كه‌ سه‌د دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ دوو ملیۆن سێسه‌د هه‌زار تمه‌ن‌.
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بایدن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای گرته‌ ده‌ست ، وڵاتی ئێران به‌ئومێده‌وه‌ ڕوانییه‌ بایدن كه‌ئابڵۆقه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوك بكات ، كه‌چی پێچه‌وانه‌وه‌  ڕۆژانه‌ به‌های تمه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌دابه‌زینه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی شاره‌زایانی ئابووری چاپكردنی دراوی  گه‌وره‌، نیشانه‌ی داڕمانی ئابووری هه‌ر وڵاتێكه‌ ، كه ‌ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان دروست ده‌كات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.