Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:04

دوو فلیمی کوردی به‌شداری فیستیڤاڵی (وه‌ته‌ن) له‌ به‌غدا ده‌که‌ن

 فلیمی "فڕین" باس لە قارەمانیەتی و گیانفیدایی پێشمەرگە دەکات لەشەڕی داعش و دژ بە تیرۆر
کوردستان TV
100%

لەچواچێوەی بەشداری فلیمە کوردییەکان لە فیستیڤاڵە سینەماییەکاندا ،  فلیمی "فڕین" لە دەرهێنانی وەهاب شوانی و فلیمی "خەرەند" له‌ دەرهێنانی سامی کاکە ، بەشداری کێبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی  وەتەن دەکەن لە بەغدا . 
 فلیمی "فڕین" باس لە قارەمانیەتی و گیانفیدایی پێشمەرگە دەکات لەشەڕی داعش و دژ بە تیرۆر .
 فیلمی  "خەرەند" باس لە کۆچی  خێزانێکی کورد دەکات  کە لە دەست شەڕو وێرانکاری نیشتمانەکەیان  جێدێڵن بەڵام دڵیان هەرلای نیشتیمانە.
 بەشداری ئەم دوو فلیمە کوردییە گرنگە لەسەر پێشنیار و راسپاردەی  رەخنەگری سینەمای کورد  پشتیوان عەبدوڵلا بووە، کە لە فیستیڤاڵەکەش  نوێنەرایەتی سینەمای کوردی دەکات.
 شایانی باسه‌،نیاز وایه‌ فیستیڤاڵی "وه‌ته‌ن" له‌شاری به‌غدا ، له‌ رۆژانی 8 و 9 ی شوباتی2021 ساز بکرێت.


ktv

ktv

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.