سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆرزبایی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دهكات و رایگهیاند: یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕۆڵێكی دیار و بهرچاوی ههبووه له پرۆسەی سیاسی.
ئەمڕۆ شەممە ٦\٢\٢٠٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییی بیست و حەوتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی لە بەڕێزیان و سەرکردایەتی و ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانی باسی لە کاروانی خزمەت و خەباتی یەکگرتوو و کرد و جەختی لە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک لایەنێکی گرنگ لە پرۆسەی سیاسی و لە ژیانی پەرلەمانیدا له ههرێمی کوردستان کردەوه.
لای خۆیەوە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایییان لە یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا کرد و هەردوولا داکۆکییان لە پێویستی و گرنگیی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.