ئهمرۆ شهممه کارمەندێکی بەرگریی شارستانی دەربەندیخان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەجۆری پیکاب کەوتە ناو ڕووباری سیروان و بەوهۆیەوە شۆفێرەکە خنکا.
بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویكردهوه رایگهیاند: بە ناوی بەڕێوبەر و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی سلێمانیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی( ئارام بارام محمد مصطفی ) دەکەین هاوڕێی ئازیز و هاوپیشەمان لە بنکەی ئاگرکوژینەرەوەی دەربەندیخان، خوالێخۆشبوو تەمەنی چل وچوار ساڵە و پلەی ڕێپیدراوی سێیە ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە کەوتە دەریاچەی سیروان و خنكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.