بەناوی خودای بەخشندەو مهرەبان
پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
گەرمترین پیرۆزبایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاراستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان دەکەین بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە ڕێگای جەنابیانەوە پیرۆزبایمان ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامان و فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەین و هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتن دەخوازین بۆتان
هیوادارین ئەم ساڵ ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.
هەربەم بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێز غازی علی علی دەکەین سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەککرتوی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
٦ی شوباتی۲۰۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.