بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (چەتۆی مەلا رەشید)
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەری شاری كەركووك و فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (چەتۆی مەلا رەشید).
بەو بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.