Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 08:01

ئێران له‌ له‌سێداره‌دانی چالاکوانان به‌رده‌وامه‌و ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌نجومه‌نی زیندانه‌ سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی 8 چالاكوانی ئه‌هوازی و به‌لووچستان له‌ ئێران، هۆشداریی داو داوای له‌ به‌رپرسانی ڕژێمی ئێران كرد به‌زووترین كات له‌سێداره‌دانی ئه‌و 8 كه‌سه‌ ڕابگرێت.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ جیهانییه‌كان، له‌وانه‌ ناوه‌نده‌ مافی مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا كردووه‌، تا بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م چالاكوانانه‌ به‌ زووترین كات هه‌نگاو هه‌ڵگرن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دایانا ئه‌لته‌حاوی ،جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا گوتی: به‌رپرسانی ڕژێمی ئێران، سزای له‌سێداره‌دان بۆ دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕواكێ له‌نێوان كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و كه‌سانی دیكه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڕێوه‌بردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌دژی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ ئێران، نیشانده‌ری هه‌ڵاواردن و زوڵمێكه‌ كه‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ له‌ ئێران چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون.

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران شه‌پۆلێكی نوێی ده‌سبه‌سه‌ركردن و گرتنی هاووڵاتییانی كورد له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا زیاتر له‌ 120 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.