Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:31

کۆسرەت ڕەسول عەلی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

كۆسرەت ڕەسول عەلی پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا.

برای بەڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان


‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سەردار ئاغای حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی) كەسایەتی دیارو نیشتمانپەروەرو پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و خاڵی بەڕێزتانم بیست.

‎بۆ ئەم كۆستەو لەدەستدانی تێكۆشەرو نیشتمانپەروەرێكی گەورەی وەك سەردارئاغا پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.