Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 11:30

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی رایگه‌یاند: مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و هەڤاڵانی و هەموو مامۆستا بەڕێزەكانی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شەقڵاوە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و  خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.