Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 13:54

شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد له‌سوریا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 8 ى 2 ى 2021 ،  عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبونی بەرپرسی دیسک و ئەندامانی مەکتەب لەدیسکی پارچەکانی دیکەی کوردستان، پێشوازی لەشاندێکی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا ئەنەکەسە لەهەولێر کرد .
لە دیدارێکدا پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا ئەنەکەسە تیشکی خرایەسەر، پاشان رەوشی ئێستای سیاسی ناوچەکە بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان باس و گفتوگۆی لەسەر کرا.
 هەر لەو دیدارەدا علی حسێن پاڵپشتی پارتی بۆ ئاشتی و سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لەرۆژئاوا دووپات کردوە، هاوکات هەماهەنگی هەردوولا بۆ خزمەت کردن بەخەڵکی کوردستان و پارستنی بەرژەوەندییە باڵاکان لەهەرپارچەیەکی کوردستان بیرورای هەردوولابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.