Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:32

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا لە گوندی لوبنانی بڕی 5 هەزار دۆلاری دزی بوو

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا لە گوندی لوبنانی بڕی (5 هەزار دۆلار) و مۆبایلێكی جۆری (ئایفۆن 12)ی دزی بوو.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزیكردن لە شوققەیەك لە گوندی لوبنانی، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ن.و) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكە دەستگیر بكەن.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لە شوققەكە بڕی (5 هەزار دۆلار) و مۆبایلێكی جۆری (ئایفۆن 12)ی دزیوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.