Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:25

پەروەردەی هەولێر لەبارەی یەکپۆشی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ كڕینی جل و بەرگی قوتابخانە و یەكپۆشی گوشار نەخەنە سەر بەخێوكەرانی قوتابیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لە پارێزگای هەولێر هاتووه‌، دووپاتی دەكەینەوە كە پابەند بن بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ( 56 ) لە 15ی ڕێبەندان تابەت بە ( یەكپۆشی ) ناكرێت سەرپێچی بەفەرمانی وەزارەتی پەروەردە بكرێت، تكایە ووردتر كار لەسەر ئەو بابەتە بكرێت و نابێت گوشار بخرێتە سەر بەخێوكەری قوتابی بۆ كڕینی جل و بەرگی قوتابخانە، تكایە بۆ ئاگاداری و كاری پێویست.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.