لاوێكی كورد كه خەڵکی دیواندەرە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەستگیر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 8 ى 2 ى 2021 ، هێزە ئەمنییەتییەکانی تاران لە مێترۆی ئەو شارە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی (مێهرداد تاڵشی) تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەستگیرکراوە.
ههنگاو ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كهبە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مێهرداد تاڵشی، کاتژمێر 10ی شەوی ئەو رۆژە ناوبراویان گواستۆتەوە بۆ ئیدارەی ئاگاهی شاپوور و هەر لەوێدا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست داوە بە شێوەیەک کە ئاسەواری کوتان و لێدان بە سەر و ملیەوە بە روونی بینراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە" کە تەرمی مێهرداد تالشی پاش پشکنینی پزیشکی دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و دوێنێ لە ژێر چاودێری توندی ئەمنییەتی لە سنە بە خاک سپێردرا و لە رێوڕەسمی سەرخۆشییەکەشی لە دیواندەرەوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە تەواوی جووڵەی خەڵکیان کۆنترۆڵ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.