ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: لای من هیچ گرنگ نییه بچیه شوێنێک دڵتخۆشبێ، گرنگ ئه‌وه‌ی له شوێنێک کارت ته‌واوبێت، به سه‌ربه‌رزی و دڵخۆشی بڕۆی.
ئومێد خۆشناو له وتارێكیدا به ناونیشانی ته‌واوبوونی ئه‌رک و شانازی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد و رایگه‌یاند: خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پێداوم هه‌ر کاتێک له شوێنێک ئه‌رکم ته‌واو بووبێ، له ڕۆیشتن دڵخۆشتربووم نه‌ک له چوون.
ئه‌وڕۆ به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌رک و خزمه‌تم له په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی فراکسیۆن، سه‌ردانی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و سکرتێری په‌رله‌مان و ته‌واوی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی دیوان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانمان کرد.
دوایی دوو خول و زێتر له حه‌وت ساڵ ماڵئاوایمان له‌و ئه‌رکه کردوو، خودای گه‌وره هێزی پێداین به پاکی و ڕاستگۆی و خاکی و دڵخۆشی کۆتای به‌و ئه‌رکه‌م هات.
لێره‌وه‌ش جارێکی‌تر، سوپاس بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگده‌رانی پارتی که، دووجار متمانه‌یان پێمانکردوو، له‌تاقیکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و متمانه‌دان سهریانخستین.
سوپاس و ستایش بۆ سه‌رۆک بارزانی بۆ دووخول له‌سه‌ریه‌ک متمانه‌و ئه‌رکی سه‌رۆکی فراکسیۆنی پێدام.
سوپاس بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکومه‌ت و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی پارتیمان و باره‌گای بارزانی و نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی پارتیمان و کوتله‌ی وزاری و تیمی حکومه‌ت و خوشک و برایانی فراکسیۆن له هه‌ردوو خولی ٤و ٥ که هۆکارو هاوکاری ئه‌رک و کاری ڕۆژانه‌مان بوو.
ئیلاهی هێزو توانام پێبده‌ی ئه‌وڕۆ چه‌ند سه‌ربه‌رزو دڵخۆش بووم، له‌ده‌می بهکۆتاهاتنیشم له ئه‌رکی خزمه‌تکاری هه‌ولێر، هه‌روا به پاکی و سه‌ربه‌زی و دڵخۆشی ده‌ربچم، سه‌رکه‌وتن له خودای گه‌وره‌یه.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی له کۆبوونەوەی رۆژی دووشه‌مه ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كه‌به‌به‌شداری 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌چوو، ئومێد خۆشناو به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەن بە 42 یه‌مین پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.