رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلای تاکسی و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، كهسێكیش گیانی له دهستدا.
فازڵ حاجی وتهبێژی هاتووچۆی ههولێر رایگهیاند: کاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر کۆیە لەهەورازە نەوت بارهەڵگرێکی گەورە هەوڵی تێپەراندنی دا لەبارهەڵگرێکی تر کە لەپێشیەوە دەرۆیشت و هەردووکیان بەرەو کۆیە دەچوون بەبێ ئەوەی خوێندنەوە بۆسایدی هاتن بکات بۆ ناوشاری هەولێر لەو کاتەش تاکسیەک و فۆردێکی تایبەت کە لەدوای یەکبوون بەرەو ناو هەولێر دەهاتن، بەهۆی بارهەڵگرەکەوە رێگایان لێ داخرا وەتاکسیەکە راستەوخۆ خۆی کێشا بەبارهەڵگرەکە، بەڵام شوفێری فۆردەکە توانی تارادەیەک رابکات و بەسوکی تووشی پێکدادان بویەوە.
وتهبێژی هاتووچۆی ههولێر دهشڵێت: بەداخەوە لەئەنجامی ئەم کارەساتەش کەسێک کە شوفێری تاکسیەکە بوو گیانی لەدەستدا 3 کەسیش کەسەرنشین بوون زامدار بوون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.