Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:05

جەهانگیری: بەهۆی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران زیانی سه‌د ملیار دۆلاری لە وڵاتەکەمان داوە

کوردستان TV
100%

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران دەڵێت، بەهۆی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران زیانی سه‌د ملیار دۆلاری لە داهاتی نەوتی وڵاتەكەمان داوە.

 

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران لەمیانی كردنەوەی پرۆژەیەكی پترۆكیمیایی لە شاری كرماشان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی پترۆكیمیایی وڵاتەكەمان لە ساڵی داهاتوودا دەگاتە سه‌د ملیۆن تۆن و داهاتەكەشی بۆ بیبست و پێنج ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا بەو جەنگە ئابوورییەی بەرامبەر وڵاتەكەمان بەرپایكردبوو پێشبینی دەكرد هەناردەكردنی نەوتەكەمان سفر دەكاتەوە، بەڵام شكستی هێنا.

ئەوەشی خستەڕوو، كە گەمارۆكانی ئەمریكا زیانی سه‌د ملیار دۆلاری لە داهاتی نەوتی وڵاتەكەمان داوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی ئەیلولی ساڵی دووهه‌زاروو بیست (حەسەن رۆحانی) سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبوو، لەدوای ساڵی دووهه‌زاروو هه‌ژده‌ دەستپێكردنی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، سه‌دوو په‌نجا ملیار دۆلار زیان بە وڵاتەكەمان گەیشتووە.   

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.