سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2021 بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە (جەیمس پورنتون) كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.
لای خۆشیەوە، كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەرێز(جەیمس ثورنتون) سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی وڵاتەكەی وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی دژە فڕینی بۆ كوردەكان دابینكرد و بە هەمان شێوە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان. و ئەوەشی دووپاتكردووە بەریتانیا دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.