لەسەر دۆسێی تەقەكردن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لەشاری سلێمانی، پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشیان بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف دا گرت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی سێ رووداوی تەقەکردن لە سلێمانی روویاندا، هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمارکرد. لەماوەی کەمتر لە شەش کاتژمێردا پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو رووداوانە دەستگیرکراون.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، دوو لە تۆمەتبارانە لە سێ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە، كە یەكێكیان لە ماڵی سكاڵاكارو دوانەكەی تریان لە كافتریایەك و هۆتێلێك، كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە .
لە ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.